گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەفەرمی ’’هاوپەیمانیی کوردستانی’’ لە کۆمسیۆن تۆمارکرا

2021.05.01 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمی ’’هاوپەیمانیی کوردستانی’’ لە کۆمسیۆن تۆمارکرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق "هاوپەیمانیی کوردستانی" بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆمسیۆن تۆمارکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنى كۆمسيارانى كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان، شەممە 1ى ئايارى 2021 بە زۆرينەى دەنگ ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنى هاوپەيمانێتيەكی سیاسیی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بەناونیشانی "هاوپەيمانیى كوردستانی". 

 

لە نوسراوێکی ئەنجومەنەکەدا هاتووە، ئەوەش بەپێى مادەى 29ى ياساى حزبە سياسيەكان و ژمارە 36ى ساڵى 2015 و ڕێوشوێنەكانى هاوپەيمانى و يەكگرتن ژمارە 2ى ساڵى 2020.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، تائێستا هیچ لایەنێکی سیاسیی هەرێم بە فەرمیی هاوپەیمانێتیکردنیان لەگەڵ یەکدا ڕانەگەیاندووە، جگە لەوەی لەماوەی ڕابردوودا یەکێتی و گۆڕان لە پەیوەندیدا بوون بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک.

 

لەوبارەیەوە ناس کورد پەیوەندیکرد بە چەند بەرپرسێکی هەردوو حزبەکەوە، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون بەهیچ شێوەیەک لەوبارەیەوە قسە بکەن. 

 

 

نوێدەکرێتەوە