گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوا ژمارەی پارت و هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا

2021.05.01 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
دوا ژمارەی پارت و هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیی عێراق  کۆتا داتای ئەو پارت و هاوپەیمانێتییە سیاسیانەی ڕاگەیاند کە بەنیازن بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی داهاتوودا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی کۆمسیۆنەکە ( 1ی ئایاری 2021) کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکرارە، " ئەمڕۆ هیچ داواکارییەک پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکراوە بۆ تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتی سیاسی بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی داهاتوودا".

 

ئاماژەبەوەشکراوە، " تائێستا 267 پارت و 17 هاوپەیمانێتی سیاسی مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی داهاتوودا بکەن".

 

 

هاوکات كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارەی کاندیدانی پێشکەشکراوی بە کۆمسیۆن تا دوێنێ 30 نیسانی 2021 بڵاوكردەوە كە بەم جۆرەی خوارەوەیە:  

 

▪️کۆی ژمارەی کاندیدانی پێشکەشکراو بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان (١٦٤٠)  

▪️کۆی ژمارەی کاندیدانی تاکەکەسی (٦٢٥)  

▪️کۆی ژمارەی کاندیدانی حزب و هاوپەیمانێتییەکان (١٠١٦)  

▪️کۆی ژمارەی کاندیدانی پێکهاتەکان (٥١)  

▪️کۆی ژمارەی کاندیدانی رەگەزی نێر (١٢٥٢)  

▪️کۆی ژمارەی کاندیدانی رەگەزی مێ (٣٨٨)  

▪️پارێزگای هەولێر (١٦) کاندید  

▪️پارێزگای سلێمانی (٣٢) کاندید  

▪️پارێزگای دهۆک (٦) کاندید  

▪️پارێزگای کەرکوک (٩٢) کاندید