گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پەیامنێرێک و پێشکەشکارێک’’

دیارترین کاندیدەکانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکران

2021.05.01 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
دیارترین کاندیدەکانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکران

ناس کورد- 

لەگەڵ ئاشکرابوونی ناوی کاندیدانی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ناوی کاندیدە دیارەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ-ش ئاشکراکران و دوو ڕۆژنامەنوسی کەناڵەکە لەنێو کاندیدەکاندان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، ئومێد محەمەد، پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕتی، کاندیدی جوڵانەوەکەیە لە بازنەی 1ی کەرکوک، هەروەها ڕێبوار عەبدولڕەحمان، ڕۆژنامەنوس و پێشکەشکاری هەمان کەناڵ کاندیدە لە بازنەی باکوری سلێمانی. 

 

هاوکات،  سروە عەبدولواحید، خوشکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە، کاندیدە لە بازنەی ڕانیە و پشدەر،  هەروەها ئاریان تاوگۆزی کاندیدە لە بازنەی هەڵەبجە.

 

ئەوەش زانراوە، جوڵانەوەکە لەهەر 15 بازنەکەی هەرێم و کەرکوک 15 کاندیدی دەبێت.

 

نەوەی نوێ جوڵانەوەیەکی سیاسیەو لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ١٢٧ هەزار و ١١٥دەنگی بەدەست هێنا.