گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەیاننامە

پەرلەمانتارێكی پارتی: هێرشبەرانی سەر پێشمەركە بەناوی حەشدەوە كار دەكەن

2021.05.01 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی پارتی: هێرشبەرانی سەر پێشمەركە بەناوی حەشدەوە كار دەكەن

ناس كورد_

پەرلەمانتارێكی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت هۆكاری هێرشەكانی سەر پێشمەرگە بۆشایی ئەمنی و نەبونی هێزی پێشمەرگەیە لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ دامەزراندنی زۆرێک لەپاشماوەی داعش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ سەرۆک هۆزو پەرلەمانتارەکان لەژێر ناوی حەشد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا لە بەیاننامەیەكدا ( 1 ئایاری 2021) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، هۆكاری هێرشەكان دەگێڕێتەوە بۆ "بۆشایی ئەمنی و نەبونی هێزی پێشمەرگە لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دامەزراندنی زۆرێک لەپاشماوەی داعش  لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ سەرۆک هۆزو پەرلەمانتارەکان لەژێر ناوی حەشد یان هەرناوێکی تر کەموچەی بۆ ئەوانەو ناسنامەو چەکەکانیشان بۆ تیرۆریستانە/. 

هەروەها دەڵێت "جارێکی تر داوادەکەین پەلە بکرێت لەگەرانەوەی پێشمەرگەو دروست کردنی هەماهەنگی و هیزی هاوبەش لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دورخستنەوەی ملیشیاکان و سەرلەنوێ بڵاوە پێکردنی هیزەکان لەو ناوچانە".

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری شارۆچكەی پردێ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەكانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان ئەفسەرە و دوو پێشمەرگەش برینداربوون.