گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەەلە

هەولێر؛ زاوایەک لەلایەن ماڵە خەزورییەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

2021.05.01 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ زاوایەک لەلایەن ماڵە خەزورییەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

ناس کورد- 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی کەسێک لە هەولێر، پۆلیسی پارێزگاکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کەسە بریندارە و لەلایەن ماڵە خەزوری تەقەی لێکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 1ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەقامی ٤۰م نزیک شوقەکانی کوارترۆ، هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کەوا کەسێک بەناوی (ڕابەر نورالدین عبداللە) تەمەن (۳۱) سال لەسەر کێشەی خێزانی لەگەڵ ماڵە خەزوری دەبێتە دەمەقاڵیان و بریندارکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە، دواتر زانیاریی وردتر لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو."