گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بە پاساوی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستدرێژیی بەکۆمەڵ دەکرێتەسەر کچێک

2021.05.01 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
بە پاساوی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستدرێژیی بەکۆمەڵ دەکرێتەسەر کچێک

ناس کورد- 

لەناوچەیەکى ویلایەتى بیهارى هندستان، بەفێڵ و تەڵەکە و بە پاساوى کوتان بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا کچێک هەڵخەڵەتێنرا و دەستدرێژى بەکۆمەڵى کرایەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانی (شەممە 1ى ئایارى 2021) بڵاویکردەوە، دوو پیاوى هندى لە بنکەیەکى تەندروستیى ناوچەى پتناى هندستان چاویان بە کچێک کەوتووە کە تەمەنی لەخوار 18 ساڵەوەیە و ڕازیان کردووە بیبەن بۆ کوتان بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دواتر ئەو دوو پیاوە کە ناوەکانیان ڕۆکى و مۆنتۆیە  کچەکەیان بەرەو خانوویەکى دوورە دەست بردووە و لەوێ دەستدرێژى سێکسیان کردووەتەسەرى.

 

بەگوێرەی دەیلی مەیل، دواتر کچەکە بە پۆلیسى وتووە، ئەو دوو پیاوە دەست و پێیەکانیان بەستووە و بە دەستەسڕێکیش دەمیان بەستووە کاتێک دەستدرێژیان کردووەتە سەرى.

 

پۆلیسى ناوچەکەش کە سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لەو ڕووداوە، دەڵێت، دواى ڕووداوەکە کچەکە توانیویەتى دەستەکانى بکاتەوە و بەرە و ماڵەوە هەڵبێت و دواتر خێزانەکەى لەو ڕووداوە ئاگادار کردووەتەوە و پۆلیسیش ئەو دوو تاوانبارەى دەستگیر کردووە کە پێشینەى تاوانیان لەناوچەکەدا هەبووە.