گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: بە حکومەتی عێراقمان وتبوو

2021.05.01 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: بە حکومەتی عێراقمان وتبوو

ناس کورد- 

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەى شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە لەکاتێکدایە پێشتر چەندین جار حکومەتی عێراقی لەو بۆشاییە ئەمنییە ئاگادارکردووەتە کە لەو ناوچەنا دروست بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (شەممە 1ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، " شەوی ڕابردوو تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگەی کوردستان و لە بەرامبەردا هێزى قارەمانى پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی لێیان هاتنە‌ ده‌ست و تێکیان شکاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حکومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە کە ئه‌و شوێنەى ‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر کە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێکبخەنەوە و بەمەش مەترسیەکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و لە بنەماڵەى شەهیدان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین." 

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری شارۆچكەی پردێ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەكانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە و دوو پێشمەرگەش برینداربوون.