گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بکوژەکانى دەستدرێژى سێکسیان کردووەتە سەرى؟

ناس کورد ئەنجامى پشکنینەکانى دلین ئاشکرادەکات

2019.06.10 - 20:45
ناس کورد ئەنجامى پشکنینەکانى دلین ئاشکرادەکات
ناس کورد- عەمار مێرداڤى کەسوکارى دلین ئەو کچە 10 ساڵییەى کە لە دواى بێسەر و شوێنبوونى لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە تەرمەکەى دۆزرایەوە، ئەنجامى پشکنینەکانى پزیشکى دادیان وەرگرتەوە و ناس کورد ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا دەکات. . قادر مەعروف، مامی دلین بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ (دووشەممە) پشکنینەکانى دلین-مان لە پزیشکی دادى دهۆک وەرگرتەوە و خۆشبەختانە هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی دەرهەق بە دلین نەکراوە و دەرکەوتووە تاوانبارەکان ئازاری زۆریان داوە و بە دار کوشتوویانە". . بەوتەى قادر مەعروف، هەر ئەمشەو کەسوکارەکەى دلین لەگەڵ چەند کەسایەتییەکى سیاسى و رێکخراوەکان  کۆدەبنەوە و بڕیارى کۆتایی لەبارەى ئەوە دەدەن کە ئایا تەرمەکەى دلین وەربگرنەوە یان نا بەتایبەت کە هێشتا جۆرى سزاى بکوژەکانى دلین دیار نییە. .