گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکگرتوو بە فەرمی ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد

2021.05.01 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو بە فەرمی ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

یەکگرتووی ئیسلامی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد و دەڵێت، هەوڵی دروستکردنی "هاوپەیمانیەتیەکی فراوان لە دەرەوەی دەسەڵات بێ ئەنجام بوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (1ی ئایاری 2021) ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی بکات، خودی جەنابی ئەمینداری گشتی ئەم دەستپێشخەریەی کرد، بەڵام بێ ئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو.

 

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین و بڕواشمان بە لێهاتوویی و تواناکانیان هەیە لە دەرچوون و خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان.

 

ئەوەشی وتووە، "سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، یەکگرتوو هەر لەسەرەتاوە پەرۆشی یەکرێزی و دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە کوردستانییەکان بوو و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە کارەکتەرێکی کاریگەری ئەم هەوڵ و هاوپەیمانییەتیە بێ بەڵام دروست نەبوونی ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی هێزەکانی دەسەڵاتە".

 

ناوی کاندیدەکان:

عمر کۆچەر لە بازنەی زاخۆ

جمال کۆچەر لە بازنەی دهۆک
زهێر خۆشناو لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر
د. پەخشان سیان لە بازنەی رۆژئاوای هەولێر
دارا سێکانیانی لەبازنەی باکووری سلێمانی
موسەنا ئەمین لە بازنەی هەڵەبجە