گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێک لە باڵەخانەیەکی سلێمانی خۆی خستەخوارەوە

2021.05.01 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لە باڵەخانەیەکی سلێمانی خۆی خستەخوارەوە

ناس کورد-

لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی ژنێک لە باڵاخانەیەکەوە خۆی فرێداوەتە خوارەوە و لەئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە وەریگرتووە، "ژنەکە ناوی "هـ. ف. م."ـە و تەمەنی 30 ساڵە، بابەتەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ژنەکە لەگەڵ مێردەکەى کێشەی هەبووە و ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ماڵی باوکی دەژی".

وتیشی، نزیکەى 11 ساڵە هاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵی هەیە.

 

هاوکات شایەتحاڵێک بە ناس کوردی وت، "هاتمە دەرەوە دوکان بکەمەوە، ئافرەتێک ویستی خۆی بخاتەخوارەوە، تەلەفۆنمان بۆ پۆلیس کرد، بە ژنەکەشمان وت خۆت فڕێ مەدەخوارەوە چیت دەوێت بۆت دەکەین، بەڵام کاتێک دوو کەسی نزیکی ئافرەتەکە هاتن، یەکسەر ئەویش خۆی خستە خوارەوە."

 

وتیشی، ئافرەتەکە لە نهۆمی سەرەوە خۆی خستە خوارەوە. 

 

ڕاشیگەیاند، لەوکاتەی خۆی خستووەتە خوارەوە هیچ جوڵەیەکی نەبووە بەڵام نازانین گیانی لەدەستداوە یاخود نا.

me_ga.php?id=3517me_ga.php?id=3516me_ga.php?id=3515me_ga.php?id=3514me_ga.php?id=3513me_ga.php?id=3512