گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارەم بەرهەمهێنەر لە جیهاندا

17 ملیۆن دارخورما.. عێراق بازێکی گەورەی دا لە بەرهەمهێنانی خورمادا

2021.05.01 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
17 ملیۆن دارخورما.. عێراق بازێکی گەورەی دا لە بەرهەمهێنانی خورمادا

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانى خورما بۆ 735 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە و لەئێستاشدا عێراق چوارەمین وڵاتى بەرهەمهێنەرى خورمایە لە ڕیزبەندى جیهانیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمید نایف، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی (1ى ئایارى 2021) ڕایگەیاندووە، پڕۆسەى هەناردەکردنى دوا گوژمەى خورما تەواو بووە و لەساڵى پار نزیکەى 600 هەزار تۆن لەهەموو جۆرەکانى خورما هەناردە کراوە.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەئێستادا عێراق پلەى چوارەمە لە بەرهەمهێنانى خورما لە ڕیزبەندى جیهانیدا و بەرهەمى ناوخۆیشى دەگاتە نزیکەى 735 تۆن.

 

نایف ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، وەزارەتى کشتوکاڵ ڕۆڵى هەبووە لەبەرەوپێشبردنى بێستانەکانى خورما کە لەئێستادا گەیشتووەتە نزیکەى 17 ملیۆن دارخورما و هەروەها هاوردەکردنى خورما و دۆشاو لەساڵى 2019ەوە قەدەغە کراوە، ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەى جوتیارەکان زیاتر بایەخ بە بێستانەکانیان بدەن.

 

نایف دەشڵێت، وەزارەتەکەیان نرخى کڕینى خورماى لە جوتیارەکان بۆ 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک لە 200 هەزار دینارەوە بەرزکردووەتەوە، سەربارى دابینکردنى کۆمەڵێک کەرەستەى پێویست لەوانە دژە مێروو و چەند دەرمانێکى تر.



ئەو بەرپرسەى وەزارەتى کشتوکاڵ باسى لەوەش کردووە، قەبارەى بەکاربردن لە ناوخۆیدا بۆ بەروبومى خورما ساڵانە دەگاتە نزیکەى 150 بۆ 200 هەزار تۆن و وەزارەتیش داواى کردووە ئەو بڕەى کە دەمێنێتەوە هەناردە بکرێت.

 

نایف ئەوەشى خستووەتە ڕوو، خورما لە عێراقەوە زیاتر بۆ وڵاتانى هیندستان و تورکیا و سوریا و ئیمارات و بەنگلادش و چەند وڵاتێکى ئەوروپى و ئەمەریکیش هەناردە دەکرێت.