گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکان بخوێنەوە

منداڵ و سەرئێشە.. پزیشکێکی کورد هۆکارەکانی ئاشکرا دەکات

2021.04.30 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵ و سەرئێشە.. پزیشکێکی کورد هۆکارەکانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان هۆکارەکانی سەرئێشە لە منداڵاندا ڕیز دەکات و دەڵێت، "منداڵیش هەر وەک گەورەکان توشی سەرئێشە دەبن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.پشدەر عبداللە اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان (30ی نیسانی 2021) دەڵێت، زۆربەی جۆرەکانی سەرئێشە کە لە گەورەکاندا هەیە لە منداڵیشدا بوونیان هەیە.

 

هۆکارەکانی سەرئێشە یان زیادکردنی سەرئێشە؛

۱- هەندێ جۆری دەرمان سەرئێشە دروست ئەکەن.

۲- کەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن.

۳- ئەگەر ژەمێکی خواردنی نەخواردبێت.

٤- ووشکبونەوە لە کاتی نەخۆشیدا .

۵- فشارێکی دەروونی زۆری هەبێت.

٦- برینێکی بچوکی سەر.

۷- بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر بکات.

۸- کێشەی بینینی هەبێت.

۹- سووڕی مانگانە لە کچی پێگەیشتوو.

۱۰- گۆڕان لە هۆڕمۆنی لەشدا.

۱۱- بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو سەیارەدا سەفەرێکی درێژ بکات.

۱۲- گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.

۱۳- بۆنی قوڕس و گران.

۱٤- خواردنەوەی کافائینێکی زۆر.

۱۵- هەندێک جۆری خواردن وەک پەنیر ٫ چوکلێت ٫ پیتزا.

۱٦- هەوکردنی گوێچکه.

۱۷- هەوکردنی ڤایرۆسی لە شێوەی پەتا.

۱۸- هەوکردنی تورەکەی هەوایی کەللەی سەر ( اتهابی جیوب)

 

نیشانە خراپەکانی سەرئێشە کە پێویستە بێ دواکەوتن منداڵەکەت نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بدەیت؛

۱- کەمبونەوەی هۆشی منداڵەکەت.

۲- سەرئێشەکەی ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت.

۳- ئەگەر سەرئێشەکە منداڵەکەپ خەبەر بکاتەوە بە تایبەتی لە بەیانیان یان سەرئێشەکە دوای بەخەرهاتنەوەی لە خەو دەست پێبکات لە بەیانیاندا.

٤- سەرئێشە دوای زەربەیەک کە بەر سەری کەوتبێت یان دوای لە هۆش خۆچوون.

۵- ئەگەرسەرئێشەکە گەشکەی لەگەڵدا بێت.

٦- بینینی منداڵەکە بەرەو خراپی بچێت.

۷- باڵانسی لەشی تێک بچێت و بەملاولادا بکەوێت.

۸- پێستی پەڵەی تێدا دەربکەوێت.

۹- بە گرانی هاتووچۆو ڕۆیشتن بکات و توانی بە پێوەوەستانی نەمێنێت.

۱۰- قسەکردنی بە گران بێت یان هەر نەتوانێت .

۱۱- بوونی ئازار لە ملدا ٫ یان ملی ڕەق بێت لەگەڵ بوونی تا.

۱۲- توانای ڕۆیشتنە قوتابخانە لەگەڵ چالاکی ڕۆژانەی نەمێنێت.

۱۳- هەڵسووکەوتی منداڵەکە بگۆڕێت.

۱٤- ئاوخواردنەوەو میز کردنی زیادی کرد بێت.