ناس کورد-
هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، بە ویستی تورکیا بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی نوێ لە عێراق ڕەتی دەکەنەوە و ڕایگەیاند، "ئەوە دەستدرێژییەکی ڕوونە بۆسەر سەروەری عێراق."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوپەیمانێتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکی کورتدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (30ی نیسانی 2021) داوا لە لایەنە فەرمی و نیشتمانییەکان دەکات ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەریی عێراق.
دەشڵێت، "هاوپەیمانێتی نەسر داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات "چاوبخشێنێتەوە بە سیاسەتەکانیدا لە عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندی هاوبەش و سەقامگیری و دروشمی دراوسێی باش بکات."
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزيرى ناوخۆى توركيا ئاشكرايكرد، وڵاتەكەى بنكەى سەربازى لە ناوچەى ميتينا لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) دادەمەزرێنێت و ئەو ناوچەيە گرنگە بۆ وڵاتەكەى.
سەرچاوەكانى هەواڵى توركيا (30ى نيسانى 2021) بڵاويانكردووەتەوە، سلێمان سويلو، وەزيرى ناوخۆيى توركيا لەبەردەم ليژنەى ناوەندى و ئەنجومەنى جێبەجێكارى حزبەكەى "دادپەروەريى و گەشەپێدان" دەربارەى پرۆسە سەربازييەكانى وڵاتەكەى لە "ميتينا، زاب، ئاڤاشين، باسيان و قەنديل" لە باكورى عێراق ڕاپۆرتێكى پێشكەش كردووە.
ئەوەش هاتووە، وەزيرى ناوخۆ ئاماژەى كە وڵاتەكەى بنكەيەكى سەربازى تر لە باكورى عێراق و لە ناوچەى ميتينا دروست دەكات و پرۆسەكان دژى ئەندامانى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" بەردەوام دەبن.
لاى خۆيەوە ڕۆژنامەى DUVARى ئەلكترۆنى لە زارى سويلو بڵاويكردووەتەوە، ناوچەى متينا زۆر گرنگە، هەروەك سوريا و لەوێش بنكەى سەربازى تر دادەمەزرێنين و كۆنترۆڵى ناوچەكە دەكەن، ئەو ناوچەيە هێڵى پەڕينەوەيە بۆ قەنديل و بەدەستى خۆمانەوە دەيهێڵينەوە و ئەو هێڵە لەژێر كۆنترۆڵماندا دەبێت.
ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر بەرپرسانى توركيا ئامادەيان بەوەدابوو كە سێ بنكەى سەربازى لەناوچەكانى سينات و هەفتانين لە باكورى عێراق دادەمەزرێنن.