گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

تورکیا بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات

2021.04.30 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات

ناس کورد-

وەزيرى ناوخۆى توركيا ئاشكرايكرد، وڵاتەكەى بنكەى سەربازى لە ناوچەى ميتينا لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) دادەمەزرێنێت و ئەو ناوچەيە گرنگە بۆ وڵاتەكەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكانى هەواڵى توركيا (30ى نيسانى 2021) بڵاويانكردووەتەوە، سلێمان سويلو، وەزيرى ناوخۆيى توركيا لەبەردەم ليژنەى ناوەندى و ئەنجومەنى جێبەجێكارى حزبەكەى "دادپەروەريى و گەشەپێدان" دەربارەى پرۆسە سەربازييەكانى وڵاتەكەى لە "ميتينا، زاب، ئاڤاشين، باسيان و قەنديل" لە باكورى عێراق ڕاپۆرتێكى پێشكەش كردووە.

 

ئەوەش هاتووە، وەزيرى ناوخۆ ئاماژەى كە وڵاتەكەى بنكەيەكى سەربازى تر لە باكورى عێراق و لە ناوچەى ميتينا دروست دەكات و پرۆسەكان دژى ئەندامانى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" بەردەوام دەبن.

 

لاى خۆيەوە ڕۆژنامەى DUVARى ئەلكترۆنى لە زارى سويلو بڵاويكردووەتەوە، ناوچەى متينا زۆر گرنگە، هەروەك سوريا و لەوێش بنكەى سەربازى تر دادەمەزرێنين و كۆنترۆڵى ناوچەكە دەكەن، ئەو ناوچەيە هێڵى پەڕينەوەيە بۆ قەنديل و بەدەستى خۆمانەوە دەيهێڵينەوە و ئەو هێڵە لەژێر كۆنترۆڵماندا دەبێت.

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر بەرپرسانى توركيا ئامادەيان بەوەدابوو كە سێ بنكەى سەربازى لەناوچەكانى سينات و هەفتانين لە باكورى عێراق دادەمەزرێنن