گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

کە زانی پیاوەکەى ژنی دووەمی هێناوە لە خەودا سوتاندنی

2021.04.30 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
کە زانی پیاوەکەى ژنی دووەمی هێناوە لە خەودا سوتاندنی

ناس کورد-

ئەمڕۆ ژنێک لە پارێزگای زیقار بەهۆی هێنانی ژنی دووەمەوە پیاوەکەى خۆی لە ژوورێکدا سوتاند، بەڵام بە هەوڵی دراوسێکانی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری بوو.    

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی پارێزگاکە بە "ناس کورد"ی وت (30ی نیسانی 2021)، "کەسێک لە ناوچەی شموخ لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە دوای ئەوەى چەند ساڵێک منداڵی نەبووە لە ژنی یەکەمی، ناچار بووە ژنی دووەمی بهێنێت، بەڵام کاتێک ژنی یەکەمی پێی زانیوە، ئەمڕۆ لە کاتی نوستندا و لە ژوورەکەى خۆیدا سوتاندوویەتی، بەڵام دراوسێکانی هەر زوو هەوڵیانداوە ئاگرەکە بکوژێننەوە و ڕزگاریان کردووە."

 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، "ژنی یەکەمی سودی لە خەوتنی مێردەکەى بینیوە لە ژوورەکەیدا، نەوتی زۆری کردووە بە ژوورەکەدا و دواتر ئاگری داوە و دەرگاکەى قفڵ داوە و ڕای کردووە، دواتر پیاوەکەى خەبەری بووەتەوە و دەستبەجێ چووەتە ناو ساردکەرەوەى ماڵەکەیان تاوەکو دراوسێکانی ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە."

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "پیاوەکە 60%ی سوتاوە، بۆیە بە خێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام پاش ئەوەى دۆخی خراپتر بووە، خێرا ڕەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای ئەهواز کراوە لە ئێران."

 

دادگاش بە ماددەى 406ی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژنەکە دەرکردووە."