گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانێتییەكانی هەڵبژاردن: حەكیم و عەبادی پێكەوە و حەشد بەجیا 

2021.04.30 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەكانی هەڵبژاردن: حەكیم و عەبادی پێكەوە و حەشد بەجیا 

ناس کورد-

 

مۆنیتەرینگی ڕۆژانەی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردن، بڵاویكردەوە قسە هەیە عەمار حەكیم و حەیدەر عەبادی پێكەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن و هێزەكانی حەشدی شەعبیش ناكۆكییەكانیان وەلا ناوە و یەك هاوپەیمانێتی تایبەتیان دروستكردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتی مۆنیتەرینگی ڕۆژانەی هەڵبژاردن هەینی (30 نیسانی 2021) كە حسێن هنداوی راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ هەڵبژاردن بڵاوی دەكاتەوە، لەزاری سەرچاوەكانی ناو هاوپەیمانێتی فەتحی حەشدی شەعبییەوە ئاشكرایكردووە كە ناكۆكییەكانیان لەبارەی كاندید و لیست كۆتایی پێهاتووە و ئامادەن بۆ هەڵبژاردن.

 

هەروەها ئەوەشی باسكردووە عەمار حەكیمی رێبەری ڕەوتی حیكمە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو پێكەوە دەبن، لەدەرەوەی هێزە سیاسییە ناسراوەكانیش حیزبە نوێیەكانی پاش خۆپیشاندان ئامادەییان دەربڕیوە بەشداری بكەن بەڵام ترسی چەك و میلیشیایان هەیەو بڕیاری بەشدارییەكەیان بەكراوەیی هێشتوەتەوە تا دڵنیا دەبنەوە. 

 

بەپێی دوا داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن تا ڕۆژی پێنج شەممە (29 نیسان) كە ڕۆژێك بەر لە كۆتا وادەبووە 265 حیزب مۆڵەتیان وەرگرتووە 51 حیزبیتر چاوەڕێی مۆڵەت وەرگرتنن و 124 حیزبیتر ئارەزووی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن و 38 هاوپەیمانێتی بەفەرمی تۆماركراون بۆ هەڵبژاردنی 10 ئۆكتۆبەری 2021، سبەی شەممە (1 ئایاری 2021) دوا مۆڵەتە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندید و بە گوێرەی پێداگرییەكانی كۆمسیۆن قابیلی درێژكردنەوەش نییە.