گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارى کازمى ئەو توێژ و لایەنانە دیاریدەکات کە بەشدارى دیالۆگى نیشتیمانى دەکەن

2021.04.30 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارى کازمى ئەو توێژ و لایەنانە دیاریدەکات کە بەشدارى دیالۆگى نیشتیمانى دەکەن

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى مستەفا کازمى رایگەیاند دەستپێشخەریی دیالۆگى نیشتیمانى کە سەرۆک وەزیران داوایکردووە هەلێکە بۆ گەڕاندنەوەى شکۆى دەوڵەت و سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگە دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن عەلاوى ئەمڕۆ هەینى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاندووە، ئەو دەستپێشخەرییەکە تەنها بۆ توێژێکى دیاریکراو نییە، بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگەیە.

 

وتیشى لیژنەیەکى باڵا لەنوسینگەى سەرۆک وەزیران کاردەکات لەسەر دیاریکردنى رێڕەوى گفتوگۆکان و دیاریکردنى تیمى کارکردن و چین و توێژەکان، لەسەروى هەمویانەوە گەنجانى ناڕازیی و هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن.

 

عەلاوى باسى لەوەشکرد، بەشداربووەکانى دیکە بریتى دەبن لە هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، وەکو هۆزەکان و گەنجان و ژنان و کەرتى تایبەت.

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشتر دەستپێشخەرییەکى راگەیاند بۆ دیالۆگى نیشتیمانى بەبەشدارى سەرجەم هێزە جیاوازەکان و نوێنەرانى گەل و گەنجانى ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆن، بە ئامانجى ئەوەى ببێتە پردێک بۆ بەدیهێنانى خواستەکانى گەل.