گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارى شەڕەکە چى بوو؟

دوو تۆمەتبارى کوشتنى گەنجەکەى سلێمانى دەستگیرکران

2021.04.30 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوو تۆمەتبارى کوشتنى گەنجەکەى سلێمانى دەستگیرکران

ناس کورد-

 

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (30ی نیسانی 2021) ئاشکرایکردووە، شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ‌ دوكان شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی ) كە بەچەقۆ هێرشی كرابووە سەروو بریندار بوو گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند گەڕەكێك لەولای شوێنی ڕوداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریەو تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا.

 

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ك ، ع ، ع) لەدایكبوی 1990و (ژ ، ف ، ر) لەدایكبووی 1998 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

May be an image of one or more people and people standing