گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

44 کوژرا و 150 بریندار

وێنە و ڤیدیۆ..چۆن ئاهەنگێکى ئاینی لە ئیسرائیل گۆڕا بۆ گۆڕەپانى مردن؟

2021.04.30 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە و ڤیدیۆ..چۆن ئاهەنگێکى ئاینی لە ئیسرائیل گۆڕا بۆ  گۆڕەپانى مردن؟

ناس کورد-

 

ئاهەنگێکى ئاینى لە ئیسرائیل گیان لەدەستدانى لانى کەم 44 کەس و برینداربوونى 150 ى دیکەى لێکەوتەوە، ئەوەش بەهۆى قەرەباڵغى زۆر و کەوتنى بەشداربووان بەسەر یەکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى روویداوە لەکاتى ئاهەنگێکى ئاینی جووەکاندا لە باکورى ئیسرائیل، کە دەیان هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون و لەسەر گڵکۆى حاخامێکى پێشوو لەسەر چیاى میرون کۆببوونەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارى رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خلیسکانى بەشێک لە بەشداربووان لەدەرچەى تایبەت بە دەرچوون لەو شوێنە ئاینییە ئەوەش پاڵ پێوەنان و قەرەباڵغى زۆرى لێکەوتووەوە و گۆڕاوە بۆ کارەسات.

شایەتحاڵەکان دەڵێن، نزیکەى 20 هەزار ویستویانە لەدەرچەیەکى تەسکەوە بچنە دەرەوە، ئەوەش بووە هۆى رۆچونى بەشێک لە زەوی دەرچەکە و خلیسکانى ئەو کەسانە.

یەکێک لە رزگاربووانى رووداوەکە دەڵێت "لەرێگەدا بووین بۆ بینینى ئاگرى بڵێسەدار، لەپڕ شەپۆلێکى گەورەى خەڵکمان لەبەردەممان بینى کە کەوتنە سەر زەوى و کەوتبونە ژێر دەست و پێوە، دیمەنێکى مەترسیدار و ترسناک بوو".

1-1433973.jpg

یەکێکى تر لە رزگاربوون وتى "هەستمکرد ئەمە کۆتایی هەمیشەییە، مردن لەهەموو شوێنێکەوە دەورى دابووین".

 

ئەو شوێنەى خەڵکەکە روویان تێکردبوو بە پیرۆزترین شوێن دادەنرێت لاى جولەکەکان کە ساڵانە سەردانى دەکەن.

1-1433972.jpg

بنیامین ناتەنیاهو سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رووداوەکەى بە "کارەساتێکى گەورە" بۆ وڵاتەکەى ناوبرد.