گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێدەنگ نابین

هوشیار عەبدوڵڵا لەبارەی خۆ كاندیدكردنی لە دەرەوەی گۆڕان ڕوونكردنەوە دەدات

2021.04.30 - 01:41
App store icon Play store icon Play store icon
هوشیار عەبدوڵڵا لەبارەی خۆ كاندیدكردنی لە دەرەوەی گۆڕان ڕوونكردنەوە دەدات

ناس كورد_

هوشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ڕەتیكردەوە وەك كاندیدی سەربەخۆ خۆی بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كاندید بكات و دەڵێت "ئەم هەواڵە ڕاست نیە"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هوشیار عەبدوڵڵا لە ڕوونكردنەوەیەكدا (30 نیسانی 2021) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، دەڵێت "هەواڵێک بڵاوبۆتەوە گوایە وەک سەربەخۆ خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق کاندید کردۆتەوە. ئەم هەواڵە ڕاست نیە، سالێک زیاتر لەمەبەر رامانگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو خۆمان کاندید ناکەینەوە". 

 

هەروەها دەڵێت، "لە ئایندەشدا قسە و هەڵوێستی ڕون و ڕاشکاومان سەبارەت بە کۆی هەڵبژاردنەکە و هاپەیمانێتیە ئاشکرا و ژێربەژیرەکانی دەبێ".

 

بەپێی زانیارییەكانی "ناس كورد" تا ئێستا ئەوە یەكلایی بووەتەوە كە غالب محەمەد لە فراكسیۆنی گۆڕان خۆی بەلیستی سەربەخۆ كاندید دەكات، تا ئێستاش كاوە محەمەد و یوسف محەمەد سادق و بەهار مەحمود خۆیان كاندید نەكەنەوە. 

دوێنێ ئێوارە (29 نیسان) محەمەد حەكیم، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەری بڵاویكردەوە كە هەوڵەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی هیوا بۆ هەڵبژاردن سەری نەگرتووە "هاوپەیمانێتی بڕیاری سیاسییە و بەچالاكی پەرلەمانی دروست نابێت".

ناس كورد زانیویەتی گۆڕان و یەكێتی گەیشتوونەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو لە دانوستانی هاوپەیمانێتی و كۆمەڵ مەرجی تایبەتی هەبووە، هەروەها نەوەی نوێ مەرجی هەبووە، بەم هۆیەوە ئەو حیزبانەی لەبەغدا لە هاوپەیمانێتی هیوا بوون و 15 پەرلەمانتاریان هەبووە پێكنەهاتوون بەیەكەوە بەشداری هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی 10 ئۆكتۆبەری 2021 بكەن.