گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چانسی جۆری كاندیدەكان

دوا پێشبینی سەنتەرەكانی ڕاپرسی بۆ هەڵبژاردنی عێراق

2021.04.29 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
دوا پێشبینی سەنتەرەكانی ڕاپرسی بۆ هەڵبژاردنی عێراق

ناس كورد_

بەپێی دوا ڕاپرسییەكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی مانگی ئۆكتۆبەری 2021 رێژەی بەشداریكردن لەنیوە زیاتر دەبێت لەكاتێكدا متمانە بەكۆمسیۆنی هەڵبژتاردنەكان كەمترە لەو ڕێژەیە، هەروەها زۆرینە دەنگ نادەنەوە بەوانەی تاقیكراونەتەوە و 83% دەنگدەرانیش كاندیدی سەربەخۆیان پێ باشە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندی (البیان) بۆ توێژینەوە كە سەر بەحیزبی دەعوەی ئیسلامییە ( سەرۆكایەتی مالیكی) لە توێژینەوەیەكدا كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (29 نیسانی 2021) هەندێك داتاو ئاماری خستوەتەڕوو لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە لە 10 ئۆكتۆبەری 2021 بەڕێوەبچێت و داتاكانیش كە بەرەنجامی دابەشكردنی فۆڕمی ڕاپرسین بەشێوەی هەڕەمەكی بەمجۆرەن:

 

 61.3% نیازی بەشداریكردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەكان

21.8% هێشتا بڕیاریاننەداوە بەشداری بكەن

65.5% تۆماری بایۆمەتریی خۆیان نوێ كردووەتەوە

48% زانیارییان نییە لەبارەی كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردن

19% ڕازی نین لە ئەدای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان

32% متمانەیان بەكارەكانی كۆمسیۆن هەیە

68% دەنگ نادەن بەوانەی پۆستیان هەبووە و تاقیكراونەتەوە

83% خەڵكی سەربەخۆ و ناحزبییان پێ باشە بۆ خۆ كاندیدكردن.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەشی پێشتر راپرسییەكانی پەیمانگای واشنتۆن پێیگەیشتووە 70% دەنگدەرانی عێراق متمانەیان بەوە نییە هەڵبژاردن ببێتە هۆی گۆڕانكاریی گەورە، هەروەها 74% دەنگدەران متمانەیان بەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان نییە.