گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژانە چەند پیاز بخۆیت؟

پسپۆڕێك سودە سەرسوڕهێنەرەكانى پياز ئاشكرا دەكات: بەڵام سيستمى بەرگرى بەهێز ناكات

2021.04.29 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
پسپۆڕێك سودە سەرسوڕهێنەرەكانى پياز ئاشكرا دەكات: بەڵام سيستمى بەرگرى بەهێز ناكات

ناس کورد- 

 

پزيشكێكى تايبەتمەند لە ڕژێنەكان، سودە سەرسوڕهێنەرەكانى پياز ئاشكرا دەكات و باس لەوەشدەكات، كە پێويستە ڕۆژانە چەند بخورێت و پێويستە كێ نەيخوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاتيانا بۆچارۆڤا، پزيشكى تايبەتمەند لە ڕژێنەكان (28ى نيسانى 2021) بە ئاژانسى نۆڤۆستى ڕوسى وتووە، ئەو بڕە وزەيەى كە لە 100 گرام پيازدايە تەنها 40 گەرمۆكەيە، بەڵام پياز دەوڵەمەندە بە گروپى ڤيتامينەكانى B و ترشى ئەسكۆربيك.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، ئەوەى دەوترێت پياز سيستمى بەرگرى جەستە بەهێز دەكات تەنها خورافياتە، بەڵام چەندين لەناوبەرى ڕووەكى تێدايە كە مادەيەكى چالاكە و ڕێگە لە گەشەى بەكتريا و ڤايرۆسەكان دەگرێت، هەروەها پرۆسەى هەرس و ئارەزووى خوردن چالاك دەكات.

 

تاتيانا لە بەشێكى ترى قسەكانيدا باسى لەوەكردووە، سەرەڕاى ئەوانەش پياز جەستە لە ژەهر پاك دەكاتەوە و گرنگە بۆ دروستبوونى خوێن، چونكە "كۆباڵت"ى تێدايە كە پێكهاتەى ڤيتامين B12ە و بەتايبەتى بەرپرسە لە دروستكردنى خڕۆكە سورەكانى خوێن و چارەسەرى كۆليسترۆڵ و ڤيتامين D، هەروەها پياز ڕێژەيەكى زۆر سليكۆنى پێويستى تێدايە بۆ ملولەكانى خوێن و ئێسك و مووەكان.

 

ئەو پزيشكە ڕووسيە باس لەوەشدەكات، سەرەڕاى ئەو سودانەش هەندێك كەس نابێت پياز بخۆن، بۆ نموونە ئەوانەى كە كێشەى هەوكردنى پەنكرياس و گەدە و قورحەى گەدەيان هەيە، ئەو كەسانە پێويستە دوربكەنەوە لە خواردنى پيازى كاڵ و تەنها دەتوانن پيازى كوڵاو بخۆن هەرچەندە ئاستى ڤيتاميينەكان تێياندا كەميكردووە.

 

سەبارەت بەبڕى پێويستى پياز بۆ ئەوەى ڕۆژانە بخورێت تاتيانا بۆچارۆڤا ئەوەى ئاشكراكردووە، ئەوانەى هيچ كێشەيەكيان لە خواردنى پياز نييە، دەتوانن ڕۆژانە پيازێكى قەبارە مامناوەند بخۆن.