گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ مۆميايەكى ناوازە و دەگمەن دۆزرايەوە.. دووگيانە

2021.04.29 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ مۆميايەكى ناوازە و دەگمەن دۆزرايەوە.. دووگيانە

ناس کورد-

دواى پشكنينى مۆميايەكى ميسرى لە مۆزەخانەى وارسۆ لە پۆڵەندا دەركەوت مۆمياكە دووگيان بووە و ئەوەش يەكەم حاڵەتى لەو جۆرەيە دۆزرابێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "زە فێرست نيوز"ى پۆڵەندى (29ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، لە ساڵى 2016 مۆميايەك دۆزرايەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ ژنە كاهينێك بەناوى "حور دجيحوتى"، بەڵام لەماوەى دواييدا تيمى شوێنەوارناسانی پۆڵەندى ئاشكرايانكرد، كە ئەو ژنە دووگيان بووە.

 

لاى خۆيەوە مارزينا ئۆزاريك زيكلى، ژنە زاناى شوێنەوارناسى لە زانكۆى وارسۆ باسى لەوەكردووە، "خەريك بوو لە پرۆژەكەمان تەواو دەبووين كاتێك ستانسيلۆى هاوسەرم كە زاناى ئاسەوارە ميسرييەكانە لە رێگەى تيشكى X-Rayەوە سەيرى ڕەحمى ژنەكەى كردوو و قاچێكى بچوكى بينى."

 

 

ماڵپەڕەكە ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، چەندين پشكنين بۆ مۆمياكە كراوە لە ڕێگەى تيشك و وێنەى سێ دوورى، بەهۆى ئەوەشەوە بە وردى پشكنين بۆ كۆرپەكە كراوە، ئەوەش سەلمێنراوە كە ژنەكە لە هەفتەى 26 ياخود 28ى دووگيانيدا بووە.

 

تائێستا زانايان نەيانتوانيوە ڕەگەزى كۆرپەكە ديارى بكەن، فويچخ ئيجزمۆند زاناى شوێنەوارناس لە پەيمانگاى دەرياى سپى ناوەڕاست و ڕۆشنبيرييە ڕۆژهەڵاتييەكان لە ئەكاديمياى زانستى پۆڵەندى دەڵێت، بە هۆكارێكى ناديار كۆرپەكە لە سكى دايكيدا دەرنەهێنراوە لەكاتى مۆمياكردنى، بۆيە بەڕاستى ئەو مۆميايە بە ناوازە دادەنرێت،  ئەوەش واتاى ئەوەيە ئەوە يەكەم مۆمياى لەو جۆرەيە تا ئێستا دۆزرابێتەوە.

 

تائێستاش هۆكارى گيان لەدەستدانى ئەو كاهينە ئاشكرا نەكراوە و زانايان پێيان وايە، كاتێك گيانى لەدەستداوە لەنێوان تەمەنى 20 بۆ 30 ساڵيدا بووە.