گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دەیر شبیگل: زەریف چەند شەوێكە خەوى لێنەكەوتووە

2021.04.29 - 21:58
App store icon Play store icon Play store icon
دەیر شبیگل: زەریف چەند شەوێكە خەوى لێنەكەوتووە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەيەكى ئەڵمانى ئەوە ئاشكرا دەكات، بەهۆى بڵاوبوونەوەى تۆمارە دەنگييەكەى كە زيانى لە پەيوەندييەكانى وڵاتەكەى لەگەڵ ڕوسيا داوە، وەزيرى دەرەوەى ئێران چەند شەوێكە خەوى لێنەكەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "دەير شبيگل" پێنجشەممە (29ى نيسانى 2021) لە زارى كەسێكەوە كە زۆر باش محەمەد جەواد زەريف، وەزيرى دەرەوەى ئێران دەناسێت بڵاويكردووەتەوە، زەريف چەند شەوێكە خەوى لێ نەكەوتووە.

 

ئەو سەرچاوەيە ئەوەشى ڕوونكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەو تۆمارە دەنگييەكەى كە تێيدا باس لە "هەڵسوكەوتەكانى قاسم سولەيمانى" و بابەتى "دبلۆماسى لە خزمەتى مەيدانيدا" دەكات، ئەو تۆمارە دەنگييەش زيانى بە پەيوەندييەكانى ئێران و ڕوسيا گەياندووە.

 

گۆڤارە ئەڵمانييەكە باسى لەوەشكردووە، دەركەوتن و ئاشكرابوونى كێشمەكێشى سياسى لە ئێران يەكێكە لە ئاڵنگارييەكانى ئەو تۆمارە دەنگييە و ئەوەش ماوەيەكى زۆر پێش ئێستا دەستى پێكرد، كاتێك زەريف دەستلەكاركێشانەوەى پێشكەش كرد، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بەشدارى لە كۆبونەوەى بەشار ئەسەد، سەرۆكى ڕژێمى سوريا و دەسەڵاتدارانى ئێرانى نەكردبوو لە تاران.