گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤ سکاڵاکەى لەدژى پەرلەمانتارێک کێشایەوە

2021.04.29 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤ سکاڵاکەى لەدژى پەرلەمانتارێک کێشایەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستان سکاڵاکەى لەدژى ئەندامێکى پەرلەمان کێشایەوە، کە لەسەر ئاڕاستەکردنى تۆمەتى گەندەڵى تۆماریکردبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەى مافى مرۆڤ کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، زیا پترۆس ئەمرۆ پێشوازیکردووە لە رۆمیۆ هەکارى ئەندامى پەرلەمان و سەرۆکى لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و مافى مرۆڤ بەبەشدارى پارێزەرانى هەردوولا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەکارى رایگەیاندووە کە ئەو زانیارییانەى لە راپۆرتەکەیدا بۆ پەرلەمان باسیکردووە لەبارەى تۆمەتبارکردنى سەرۆکى دەستەکە بە گەندەڵى دارایی دروست نەبوون.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، زیا پترۆس بڕیاریداوە سکاڵاکەى دژى هەکارى بکێشێتەوە و رێککەوتوون لەسەر هەماهەنگى و کارى هاوبەش لەپرسى زیندانیان و مافى مرۆڤ.

 

پێشتر لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و مافى مرۆڤ راپۆرتێکى بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان بەرزکردەوە و سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤى بە گەندەڵى تۆمەتبارکردبوو، بەڵام دەستەى نەزاهە دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە تۆمەتەکەى رەتکردەوە، دواتریش زیاد پترۆس سکاڵاى لەسەر سەرۆکى لیژنەکە تۆمارکرد و داواى قەرەبووکردنەوەى کرد.