ناس کورد-
وەزارەتى نەوتى عێراق رونکردنەوە دەدات لەبارەى هاوردەکردنى غازى میسر لەرێگەى سوریاوە، دواى ئەو هەواڵانەى باسیان لە رێککەوتنى نزیکى عێراقى - سورى کرد بۆ هاوردەکردنى غاز لەو وڵاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوت ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس" ى راگەیاند، وەزارەتى نەوت بەیاننامەیەکى لەبارەى دیدارى وەزیرى نەوتەوە لەسوریا بڵاوکردووەتەوە و هیچ هەواڵێکى لەو بارەیەوە نەسڕیوەتەوە.
وتیشى ئەوەى هەیە بیرۆکەى گواستنەوەى غازە لە میسر لەڕێگەى خاکى سوریاوە و نەخراوەتە بوارى کردارییەوە.
عاسم جیهاد باسى لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەو بارەیەوە و ئەو پرسە پێویستى بە لێکۆڵینەوەى زیاترە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئاژانسى فەرمى عێراق لەزارى وەزیرى نەوتەوە گواستییەوە، ڕێککەوتنیان لەگەڵ دیمەشق نزیکە بۆ هاوردەکردنى غاز لە سوریاوە.