گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دارایى پەرلەمان باس لە ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی ساڵی داهاتوو دەکات

2021.04.29 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان باس لە ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی ساڵی داهاتوو دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بۆ دوانەکەوتنى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2022 بەهۆى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە، دەکرێت پێشتر پڕۆژەکە پێشکەش بکرێت و بۆ لیژنەى داهاتوو ئامادە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجید وائیلى، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح (29ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، پڕۆژە بودجەى ساڵى 2022 ڕووبەڕووى تێپەڕاندن دەبێتەوە بەهۆى ئەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەمانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەپێى ڕووداوەکانى پێشوو بودجە بەئاڕاستەى خەرجکردن بەپێى یاساى دارایى دەڕوات، وەکو ئەوەى کە پێشتر ڕوویدا و بودجە دواکەوت، بەڵام خەرجکردن بەو شێوەیە بوو.

 

وائیلى دەشڵێت، ئەگەرى ئەوە هەیە خولى داهاتووى پەرلەمان لەسەرەتاى ساڵى 2022 دا دەستپێبکات و ئەمساڵیش ناتوانرێت بودجەى ئەو ساڵە تێپەڕێنرێت.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کردووە، دەکرێت زووتر پڕۆژەکە پێشکەش بکرێت و لیژنەى دارایى ئەم خولە گفتوگۆى لەسەر بکات، بەڵام ئەوەش کاتى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە هەستى پێدەکرێت و بۆیە دەکرێت بخرێتە بەرنامەوە بۆ ئەندامانى لیژنەى دارایى خولى داهاتوو بۆ گفتوگۆکردن و تێپەڕاندنى.