گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەنزینخانەى حکومى’’..ناوەڕۆکى پێشنیازەکانى پەرلەمان بۆ حکومەت بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین

2021.04.29 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەنزینخانەى حکومى’’..ناوەڕۆکى پێشنیازەکانى پەرلەمان بۆ حکومەت بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین

ناس کورد-

لیژنەى سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان دوو پێشنیازى ئاڕاستەى حکومەت کرد بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین، کە ماوەیەکە بەشێوەیەکى بەرچاو رووى لەبەرزبوونەوە کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشنیازەکان لەکۆبوونەوەى دوێنێی لیژنەکەدا گەڵاڵەکران کە تایبەت بوو بەبەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و بڕیاردرا یاداشتێک لەو بارەیەوە ئاڕاستەى حکومەت بکرێت.

 

گولیزار رەشید پەرلەمانتارى پارتى و جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە میدیاى حزبەکەى راگەیاند "یەلێک لە ھۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین راگرتنی ھێنانی بەرھەمەکانی پەترۆلە لە باشماخ و پەروێزخان، بەهۆى پابەندنەبوون بە رێنمایەکان و مەرجەکانی کوالێتی".

 

وتیشى "پێشنیازمان کردووە حکومەت ھاوکاری پاڵاوگەکانى ناوخۆ بکات کە بە ستانداری جیھانی کاردەکەن و نەوتی خاوی پێبدەن و بەھای زۆر دادەبەزێت و کوالیتیشی زۆر باشترە".

 

گولیزار رەشید باسى لەوەشکرد، پێشنیازێکی تریشیان بۆ حکومەت کردووە کە ژمارەیەک بەنزیخانەی حکومی بۆ شۆفێری تەکسیەکان بکرێتەوە و نرخی بەنزین ھەرزانتربێت، بەم جۆرەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەنزیخانەیکانی تیرش دەبێت.