گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئۆكسجین كە بۆ توشبووانی کۆرۆنا شەڕی لەسەر دەکرێت لەچی بەرهەمدەهێنرێت؟

2021.04.29 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆكسجین كە بۆ توشبووانی کۆرۆنا شەڕی لەسەر دەکرێت لەچی بەرهەمدەهێنرێت؟

ناس کورد- 

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی یەك كەس لە كۆی پێنج توشبووی كۆرۆنا پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە، لەمانگی شوباتی ڕابردووشدا نیو میلۆن توشبوو لە جیهان ڕۆژانە 1.2 ملیۆن بوتڵ ئۆكسجینیان پێویست بوو، ئۆكسجنیش دوو سەرچاوەی سەرەكیی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیجیس دیرۆڤیل، سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى (ئیر لیکید سانتیە فرانس)ى سەر بە کۆمپانیاکانى گازى پیشەسازى فەڕەنسا دەڵێت، ئۆکسجینى پزیشکى دەکرێت لەڕێگەى جیاکردنەوەى گازەکانەوە لەهەوادا بەدەستبخرێت کە پێکدێت بەڕێژەى 78% لەنایترۆجین و 21% لە ئۆکسجین و 1% لەگەردیلەکانى گازى ئەرگوان و هیلیۆم.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەدواى چەند هەنگاوێکى پاڵەپەستۆ و پاڵفتەکردن ئۆکسجین لەهەوا جیا دەکرێتەوە و دەخرێتە ناو چەند پڕۆسەیەکى شیکارى توندەوە لەتاقیگە تایبەتمەندەکاندا.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، ئەو ئۆکسجینەى کە ڕێژەى چڕییەکەى دەگاتە زیاتر لە 99.5 % ئەوا بۆ چارەسەر کردن بەکار دەهێنرێت و ئەوەش بەژمارە دیاریى دەکرێت دواتر دابەشى سەر نەخۆشخانەکان دەکرێت.

 

ئەو ئۆکسجینەى کە بەرهەم دەهێنرێت لەهەوادا چڕییەکەى دەگاتە 93% بەشێوەیەکى گشتى، ئەوەش وەکو دەزوولەیەکى کارەباى وایە کە لەهەوادا بەشێوەیەکى پێشکەوتوو جیادەکرێتەوە و یەکەى بەرهەمهێنانەکەشى دەبێتە وزەیەکى گەورە بۆ دەزگاکان بۆ نمونە بۆ نەخۆشخانەکان.