گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ورد و یەکلاکەرەوە’’..ناوەڕۆکى گفتوگۆى سائیرون و پارتى بۆ بەستنى هاوپەیمانى

2021.04.29 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
’’ورد و یەکلاکەرەوە’’..ناوەڕۆکى گفتوگۆى سائیرون و پارتى بۆ بەستنى هاوپەیمانى

ناس کورد-

 

وتەبێژى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، شاندێکی حزبەکەیان بۆ بەستنى هاوپەیمانى بۆ هەڵبژاردن لەبەغدایە و لەگەڵ هاوپەیمانى سائیرونى سەر بە موقتەدا سەدر گفتوگۆیان کردووە بەڵام نەگەیشتونەتە ئەنجام.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەدا، لە ئێستادا شاندێکی پارتی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە بەغدایە و قسە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەکرێت بۆ هاوپەیمانى.

 

وتیشى "هەر لایەنێک لە داواکارییەکانی کورد نزیک بێت هاوپەیمانی لەگەڵ دەکرێت، تا ئێستاش گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون کراوە بەڵام نەگەیشتووینەتە ئەنجامی یەکلاکەرەوە".

 

وتەبێژى پارتى باسى لەوەشکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سائیرون زۆر بەوردى بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک لەنێوانیان واژۆنەکراوە.