گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەکەمجارە سەرکردەیەکى پارتى ستایشى حەشدى شەعبى بکات

نێچیرڤان بارزانى ستایشى رۆڵى حەشدى شەعبى کرد

2019.06.10 - 17:15
نێچیرڤان بارزانى ستایشى رۆڵى حەشدى شەعبى کرد
ناس کورد- لە میانەى وتارەکەیدا بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى ستایش و دروودى بۆ حەشدى شەعبى نارد و ئەمەش یەکەمین جارە سەرکردەیەکى پارتى دیموکراتى کوردستان بە شێوەیەکى فەرمى و لە بۆنەیەکى رەسمیدا ستایشى ئەو هێزە بکات. . ئەمڕۆ (دووشەممە) لە مەراسیمێکدا کە لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بە ئامادەبوونى میوانێکى زۆرى نێوخۆی هەرێمى کوردستان و عێراق و وڵاتان ئەنجامدرا، پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکى ئاسایى بۆ سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، رێکخست. . لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکدا بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى باسى لەو ئەرکانە کرد کە لە ماوەى سەرۆکایەتى هەرێمدا لەبەرنامەیدا هەیە جێبەجێى بکات و باسى لە قۆناغى شەڕى دژى رێکخراوى داعش کرد. . لەو میانەیەدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سڵاو و دروودى بۆ ئەو هێزانە نارد کە لە شەڕى دژى داعشدا رۆڵیان هەبووە و ستایشى رۆڵى حەشدى شەعبیشى کرد. . نێچیرڤان بارزانى لەو بارەیەوە وتى "سڵاو و دروود بۆ پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و لەسوپا و لە حەشدى شەعبى و ئەو هێزانەى کە رۆڵى مێژوویى خۆیان بینى لەو قۆناغە ناسکەى هەرێمى کوردستان و جیهاندا".   .