گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆک کۆمار و  پارتى ئاشکرا دەکرێت 

2021.04.29 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆک کۆمار و  پارتى ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

 وتەبێژی پارتی باس لە سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات بۆ لای حزبەکەیان و رەتیدەکاتەوە قسە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کرابێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مە‌حمود محەمەد، وتەبێژی پارتی (29ی نیسانی 2021) لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەدۆخی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کراو باس لەوەشکرا ئێمەی کورد دەبێت چی بکەین بۆ داهاتوو هەروەها باس لە مەترسییەکانی عێراق و کێشەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان پەیوەندی لایەنە کوردستانییەکان کرا.

 

سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی داهاتووی سەرۆک کۆماری عێراق، وتەبێژی پارتی ڕتیکردەوە هیچ قسە و باس لەو بارەیەوە کرابێت و ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی یەکخستنی نێوماڵی کورد کراو جەختمان لەوە کردەوە پێویستە لەناوچە کێشە لەسەرەکان هاووڵاتیان پێویستە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و بۆ یەک لیستیش بەهۆی جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە هاوپەیمانی لایەنەکان ئاسان نییە بەڵام بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان لیژنەیەکمان هەیەو بەردەوام کار لەسەر ئەو پرسە دەکەن.