گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هیچ هاووڵاتیەکى کورد لە هیندستان گیرى خواردووە؟ پەرلەمان رونکردنەوە دەدات 

2021.04.29 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
هیچ هاووڵاتیەکى کورد لە هیندستان گیرى خواردووە؟ پەرلەمان رونکردنەوە دەدات 

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کورد لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئاگادار نەکراوین لەوەی هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هیندستان بێت و بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان ڕێگەی هاتنەوەی لێگیرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.ڕێبوار عەبدولڕەحیم، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان (29ی نیسانی 2021) بۆ "ناس کورد" وتی "هیچ زانیارییەکمان پێ نەدراوە لەوەی بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان لەگەڵ وڵاتی هیندستان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە مابێتەوە و پەیوەندییان پێوە نەکردووین بۆ بەدەنگەوە چونیان.

 

باسی لەوەشکرد، هیچ ئامارێکیشمان پێ نەدراوە لەوەی هاووڵاتیانی هەرێم لە وڵاتی هیندستان مابێتنەوەو نەتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

ئەوەشی وت "ئەگەر پەیوەندیمان پێوە بکرێت ئێمە وەکو لیژنەکەمان لە پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون دەکەین چونکە ساڵی پێشوو لەکاتی کەرەنیتنەکەدا بە هەزاران هاووڵاتی کورد لە وڵاتانی دەرەوە بوون و هاوکارییان کراو گەڕانەوە، بۆ ئەم دۆخەش هەرچەندە لە هیندستان دۆخەکە زۆر مەترسیدارە بەڵام ئەگەر هاووڵاتی خۆمان لەو وڵاتە بن هاوکارییان دەکەین".

 

جیهاد کازم، وتەبێژى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى  (29ى نیسانى 2021) بەئاژانىسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە، دەزگایەکەیان پەیوەستە بەڕێنمایەکانى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانیەوە و لەئێستاشدا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ گەشتێکى تایبەتى عێراقییەکان بەمەبەستى پرسى ئەو هاوڵاتیانەى کە لەهیندستان گیریانخواردووە.  

  

پێشتریش وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئەوەى ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانى ئەنجومەنى وەزیران بەهۆى مەترسى بڵاوبونەوەى دۆخى پەتاکە لەهیندستان سەرجەم گەشتەکانى بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە.