ناس کورد-
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند "نزیکەی لە 85% ی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەزۆربەی کۆلێژەکان خوێندوە و دوای جەژن دەست دەکرێت بەتاقیکردنەوەکان و تا کۆتایی ساڵیش دەتوانین لە 90% پرۆگرامه‌کانی خوێندن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تەواو بکەین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پڕۆفیسۆر د.جەوهەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین (29ی نیسانی 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (دەنگى ئەمەریکا) دەربارەی کاریگەری کۆرۆنا لەسەر پڕۆسەی خوێندنی باڵا ئاماژەى بەوە کرد "ئێمه وه‌کو زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له 4-10 ساڵی خوێندنی 2020-2021مان ده‌ستپێکرد به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێک به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت که پێی ده‌وترێت پلانێکی ئاوێته، هه‌تا ئێستا ئێمه هیچ گرفتێکی ئه‌وتۆمان نه‌بووه، هه‌موو قوتابیانیش ئاماده‌ییان هه‌یه به‌ڵام به‌ڕێژه بۆ نموونه قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی چوار ڕۆژ له کۆلێژ ئاماده ده‌بێت، قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ، قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ به‌پێی خشته‌ی وانه که قوتابیه‌که وانه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گرێت".
د.جەوهەر فەتاح ڕونیکردەوە، ڕێژه‌ی خوێندنمان تا ئه‌مکاته‌ی قسه‌ده‌که‌م له زۆربه‌ی کۆلێژه‌کان وه‌کو زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین زیاتر له 80% جێبه‌جێ کراوه ئه‌گه‌ر به‌هۆی بوونی په‌تای کۆرۆنا ئێمه بتوانین ڕێژه‌ی ئاستی خوێندن 80% به‌رزبکه‌ینه‌وه که‌واته ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین له‌و پرۆسه‌یه‌ی که پلانی خوێندنمان جێبه‌جێکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، وه "ئینشائه‌ڵا" له‌دوای جه‌ژن له‌مانگی پێنجه‌وه ده‌ست به‌تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ن به‌پێی هه‌مان ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا".
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین جەختی لەوەشکردەوە، "تائێستا نزیکه‌ی 80% بۆ 85% مان ته‌واو کردووه، وه به‌رده‌وامیشین هه‌تا ده‌گه‌ینه مانگی پێنجیش که تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستپێده‌کات به‌و بڕوایه‌ین ئێمه بتوانیین زیاتر 90% ی پرۆگرامی خوێندنه‌که‌ی خۆمان به‌تایبه‌تی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین".
د.جەوهەر فەتاح سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ئەو نەوەیەی لە ئەنجامی ئەم جۆرە خوێندنەی سەردەمی کۆرۆنا دروست دەبێت؟ وتی، "خۆزگه‌مان ئه‌وه‌یه و ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه ئه‌م په‌تای کۆرۆنایه به‌زووترین کات له‌کۆڵمان بێته‌وه و هیچ نه‌وه‌یه‌کمان بۆ دروست نه‌کات، به‌ڵێ تاڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نه‌کردووه تاوه‌کو بتوانیین بگه‌ینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بڵێین نه‌وه‌یه‌کمان دروست کردووه جیاواز له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی پێشوتر له‌به‌رئه‌وه سوپاسی ڕاگره‌کان و مامۆستاکان ده‌که‌ین سوپاسی قوتابیانیش ده‌که‌ین که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه له‌وه‌ی زیاتر فێربن، وه هه‌وڵیانداوه خوێندیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بێت بۆیه به بڕوای خۆم تائێستا نه‌گه‌یشتوینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نه‌وه‌یه‌ک دروست بێت که جیاواز بێت له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی دیکه له‌به‌رئه‌وه‌ی پلانی خوێندنمان به‌سه‌رکه‌وتووی به‌جێگه‌یاندووه، وه له‌ڕێکخراوه جیهانیهکان له یونسکۆ و هه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان پلانی خوێندنیان به‌سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێ کردووه و بهسهرکهوتوویش ئینشائه‌ڵا ته‌واوی ده‌که‌ن".