گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى فیدراڵى بڕیاردانى لەسەر دۆسیەیەکى مشتومڕاوى دواخست

2021.04.29 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى فیدراڵى بڕیاردانى لەسەر دۆسیەیەکى مشتومڕاوى دواخست

ناس کورد-

 

دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیاردانى لەسەر دۆسیەى تانەدان لە یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان بۆ مانگى داهاتوو دواخست.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دادگاى فیدراڵى سەیرى سکاڵاى تایبەت بە "نادەستورى بوونى" چەند ماددەیەکى یاسا هەموارى سێیەمى یاساى پارێزگا نەبەستراوەکان بەهەرێمەوە کردووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، یەکێک لە لایەنەکانى دۆسیەکە سەرۆکى پەرلەمانى عێراقە سەرەڕاى پۆستەکەى، دادگا دواى ئاگاداربوون لە رێڕەوى سکاڵاکە بڕیاریداوە دۆسیەکە بۆ دووى ئایارى داهاتوو دوا بخات بەمەبەستى وردبینیکردن تێیدا.

 

پێشتر ئیسماعیل حەدیدى راوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمار لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق ئاماژەى بەوەکردبوو، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانەوە لەچوارچێوەى پڕۆژەیەکدا بووە، لەبنەڕەتدا پێویست بوو بەهەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەن پاشان پەرلەمان دەست بەکارەکە بکرایە، بەڵام پەرلەمان تەنها ئەنجومەنى هەڵوەشاندەوە.  

  

وتیشى دادگاى فیدراڵى بەم نزیکانە پێکدەهێنرێت و ئەوان بڕیاردەدەن لەو بارەیەوە، سەرۆکایەتى کۆمار ناکۆک نییە لەگەڵ هیچ بڕیارێکى دادگا.