گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

’هەولێر بەپارەی بەسرە ئاوەدانە’  ئەسعەد عیدانی ڕوونكردنەوە دەدات

2021.04.29 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
’هەولێر بەپارەی بەسرە ئاوەدانە’  ئەسعەد عیدانی ڕوونكردنەوە دەدات

ناس کورد-

ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، ئەو بۆچوونەی ڕەتكردەوە كە بەبودجە و پارەی شارەكەیان هەولێر ئاوەدانكرابێتەوە و دەڵێت "ئەوەی زۆر هاوكاری كردووین وەزیرێكی كورد بووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیدانی لە دیداری "سێ قۆڵی" بە پێشكەشكار "زەینەب ڕەبیع" ی راگەیاند (29 نیسانی 2021) : باشە ئێمە هاتوین شار ئاوەدان بكەینەوەو هەرێم رێگەیان لێگرتبین؟". هەروەها دەڵێت "خەلەل لەئێمەیە، دەبێت كاربكەین و خەڵكی خۆمان ڕازی بكەین".

 

پارێزگاری بەسرە وتیشی یەكێك لەوانەی زۆرترین یارمەتی داوین فوئاد حسێن بووە كە ئەوكات وەزیری دارایی عێراق بوو لەكاتێكدا لە هەرێمەوە بوو "هەرێم هەقی چییە بودجە بەئێمە گەیشتووە یان نا؟!".

 

عیدانی وتیشی هۆكاری خراپی دۆخی بەسرە خراپی پلاندانان و بەرێوەبردنەو دێین ئەیخەینە سەر ئەوەی دەلێین "هەولێر بەپارەی بەسرە ئاوەدان دەكرێتەوە، تۆش بڕۆ بەسرە بە پارەی بەسرە ئاوەدان بكەرەوە".