ناس كورد_
موفتی شانشینی ئوردن فەتوایدا "گرەوكردن حەرامە بەكۆدەنگی زانایان و جۆرێكە لە جۆرەكانی قوماركردن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەم فەتوایەی عەبدولكەریم خەساونە موفتی شانشینی ئوردن، لە میانەی دیدارێكی ئەلڕەئی ئوردنیدایە كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (29 نیسانی 2021) و وەڵامی پرسیارێكە لەبارەی گرەوكردن لەسەر ئەنجامی یارییە وەرزشییەكان.
موفتی ئوردن ئەوەش ڕووندەكاتەوە "مادەم ئەنجامی گرەوكردن ئەگەر و گریمانەییە و بردنەوە و دۆڕاندنی ڕوون و مسۆگەر نییە جۆرێكە لە قوماركردن و زانایان یەكدەنگن لەسەر حەرامكردنی گرەو".