گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 پلانی وەزارەتى تەندروستى بۆ راگەیاندنى کەرەنتینەی گشتی بۆ ماوەی دوو هەفتە 

2021.04.28 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
 پلانی وەزارەتى تەندروستى بۆ راگەیاندنى کەرەنتینەی گشتی بۆ ماوەی دوو هەفتە 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا بیر لەوە دەکەنەوە کەرەنتینەی گشتی بۆ ماوەی دوو هەفتە کە ڕۆژانی جەژنی رەمەزانیش بگرێتەوە ڕابگەیەنن، هاوکات جەختیشکردەوە، توخمە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە  لەوڵاتی هیندستان بڵاوبووەتەوە هیچ بەڵگەیەک لەسەر بوونی لەعێراقدا نییە.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق (28ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، لە ئێستادا بیر لەوە دەکەنەوە  کە قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتی لە شارەکانی عێراقدا بۆ ماوەی دوو هەفتە کەڕۆژانی جەژنی رەمەزانیش بگرێتەوە، ڕابگەیەنن".

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ( چوارشەممە) ریاز عەبدول ئەمیر، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند "تائێستا هیچ بەڵگەیەک لەسەر بوونی توخمە نوییەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەوڵاتی هیندستان بڵاوبووەتەوە لە عێراقدا  نییە".

 

ڕاشگەیاند "ئەو حاڵەتانەی کە لە ئێستادا لە وڵاتی هیندستان بڵاوبووەتەوە هەمووی لەتوخمە نوێیەکە نییە، مەرجیش نییە هەموو ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە هیندستان گەراونەتەوە هەڵگری ئەو جۆرە توخمە بن".

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق وتیشی " تائێستا هیچ وڵاتێکی دراوسێی عێراق توخمی ڤایرۆسە هیندییەکەی تێیدا تۆمار نەکراوە".

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر یەک ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگى بە وڵاتی هیندستان هەڵچنیوە، تەنانەت دوێنێ (سێشەممە) زیاتر لە 340 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی سێ هەزار کەسیش لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە نەخۆشییەکە مردوون.

 

هاوکات نزیکەی 600 هاوڵاتی عێراقیش کە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕوویان لەو وڵاتەکردووە لە ئێستادا گیریانخواردووە، بەردەوام  داوا لەحکومەتى عێراق دەکەن بەزووترین کات فرۆکەیان بۆ تەرخان بکات و بیانگەڕینێتەوە خاکی نیشتیمان، بەڵام بەهۆی تەشەنەسەندنی  توخمە نوێیەکەی کۆرۆنا، کۆمپانیای فڕۆکەوانی شارستانی عێراق هەموو گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە هەڵپەساردووە.