گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی شوقەکەیەوە داوای لێپێچینەوە لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکرێت

2021.04.28 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی نۆژەنکردنەوەی شوقەکەیەوە داوای لێپێچینەوە لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکرێت

ناس کورد-

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی شوقەکەیەوە داوا دەکرێت لێپێچینەوە لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکرێت و بەوە تۆمەتبار کراوە کە بە پارەی بەخشینى دەنگدەرانی حیزبەکەی ئەو کارەی کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی بەریتانیا (28ی نیسانی 2021) بڵاویانکردەوە، کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کەدەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەڕاستی و دروستی ئەو دەنگۆیانە کەدەڵێن جۆنسۆن بە پارەی کۆمەکی هاوڵاتیان بۆ پارتی پارێزگاران، شوقەکەی لەناوچەی داونینگ ستریت نۆژەن کردووەتەوە".

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردوە "ئێمە لە ئێستادا بەردەوام دەبین لەکردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە".

 

تۆمەتبارکردنی جۆنسۆن لە کاتێکدایە کەتەنها هەشت ڕۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە خۆجییەکانی بەریتانیا، جۆنسۆن ڕۆژ بەڕۆژ دوچاری فشارێکی زۆر دەبێتەوە لەبارەی خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی، بەتایبەتی دوای ئەوەی یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وتبوو "پێدەچێت سەرۆک وەزیران پێشێلی یاسا و بنەماکانی بەخشینی سیاسی کردبێت".

 

میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە حکومەت ساڵانە بری 30 هەزار پاوەن کەدەکاتە نزیکەی 42 هەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆیە ئەگەر تێچووی نۆژەنکردنەوەکان لەوە زیاتر بێت ئەوا دەبێت سەرۆک وەزیران ئەو بڕە پارەیە لە گیرفانی خۆی بدات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو "زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن جۆنسۆن بۆ نۆژەنکردنەوەی شوقەکەی تائێستا 240 هەزار پاوەنی خەرجکردووە، بۆیە لەئێستادا گومانەکان لەسەر بوونی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی بووەتە بەرباسی کۆمەڵگا و دەزگا فەرمییەکانی ئەو وڵاتە.