گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانى مامۆستاکەى کۆیە ئاشکرا کرا

2021.04.28 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانى مامۆستاکەى کۆیە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

برازایەکى ئەو مامۆستایەى کۆیە کە لەپاش وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا، ئەنجامى لێکؤڵینەوە لە گیانلەدەستدانى مامى خستەڕوو و ئاماژەى بەوە کرد کە ئەو پێشتر نەخۆشى دڵى هەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵا فرسەت، برازاى مامۆستا محەمەد مەنمى (28ى نیسانى 2021) لە رونکردنەوەیەکى ڤیدیۆیدا ئاماژەى بەوە کرد، ڕێکخراوى تەندروستى نێودەوڵەتى جیهانى و وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم هاتنە سەر خەت و لیژنەیەک پێکهێنراو ئەمڕۆ لەکۆبوونەوە بووین لەگەڵ ئەو لیژنەیە و گەیشتینە ئەوەى کە مامۆستا محەمەد بە ڤاکسینى کۆرۆنا گیانى لەدەست نەداوە و بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە و پێشتریش نەخۆشى دڵى هەبووە.

 

 

ڕونکردنەوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە ڕونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (28ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی مامۆستا محەمەد لە کۆیە گیانی لەدەستدا باس لەوەکرا هۆکارەکەی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی ڤایزەر بووەو بۆ ئەوەش لەلایەن تەندروستی کۆیەوە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە پێکهێنرا. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لە کەس و کاری نەخۆش و لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید دەرکەوت گیان لەدەستدانی بەهۆی ئەو نەخۆشیانە بووە کە مامۆستای کۆچکردوو هەیبوو ئەوانیش تەسک بوونەوەی دەمارەکانی دڵی و نەخۆشی شەکرەو بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و پابەندی ڕێنماییەکانی پزیشکیش نەبووە لە بەکارهێنانی چارەسەرەکانی. 

 

تەندروستی کۆیە باسی لەوەشکردووە، بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو شەوەی مامۆستاکە کۆچی دوایی کردووە هەناسەى توند بووە، هەموو ئەو هۆکارانەش ئاشکرایدەکەن کە بەهۆی نەخۆشی دڵ و لەکارکەوتنی کۆچیی دوایی کردووە پێی ناچێت بەهۆی لێکەوتەکانی ڤاکسینی ڤایزەر بێت. 

 

مامۆستاکە ناوى محەمەد مەنمیە و شەش رۆژ لەمەوبەر ڤاکسینی ڤایزەری وەرگرت و شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستدا.