ناس کورد-
پەرلەمانى کوردستان پێشنیازە یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنى شوێنەوار و کەلەپورى پەسەندکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشنیازە یاساکە لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا و بەدەنگى 74 پەرلەمانتار پەسەندکرا.
پێشنیازە یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنى شوێنەوار و کەلەپور لە 31 ماددە پێکدێت و بەپێی یەکێک لە ماددەکانى 50%ى داهاتى شوێنەوار، بۆ گەشەپێدانى بوارى کلتورى و شوێنەوار تەرخان دەکرێت.
هەر بەپێی یاساکە، هەر كەسێك شوێنەوارێك بدۆزێتەوە دەبێتە بیگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت و خەڵاتیش دەكرێت، بەڵام ئەگەر بیفرۆشێت بە 10 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.