گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى حزبە کوردییەکان

ڕێککەوتن بۆ دروستکردنى هاوپەیمانییەکى کوردى لەکەرکوک ’’نزیکە’’

2021.04.28 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێککەوتن بۆ دروستکردنى هاوپەیمانییەکى کوردى لەکەرکوک ’’نزیکە’’

ناس کورد-

 

ژمارەیەک حزبى کوردى لەکەرکوک کۆبوونەوە و تاوتوێی بەستنى هاوپەیمانیان کرد بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە، بەشداربوویەکى کۆبوونەوەش دەڵێت وادەی ڕێککەوتن نزیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن ئەمین شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوی ئیسلامی لە کەرکوك لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (28ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لایەنە کوردییەکانی کەرکوک جگە لە پارتی، گۆڕان، نەوەی نوێ و حزبی سۆسیالیست لە کەرکوک کۆبوونەوە.

 

وتیشى لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هاوپەیمانی نێوان لایەنە کوردستانییەکان کراوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق لە پارێزگاکە، بۆ ئەوەش گفتوگۆکان بەردەوامە و کۆبوونەوەکە بەکراوەیی ماوەتەوە بۆ کاتێکی دیکە.

 

حەسەن شێخانی باسی لەوەشکرد، بۆچوونەکان لە یەکەوە نزیکن و چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتوو ڕێککەوتن ڕابگەیەنرێت.

 

لەبارەی بەشدارینەکردنی ئەو حزبانەی ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون، بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوی ئیسلامی لە کەرکوك وتی، "پارتی بەشداری کۆبوونەوە ناکات لە پارێزگاکە و نەوەی نوێش نایەتە ناو کۆبوونەوەکان، بەڵام گۆڕان و حزبی سۆسیالیست بە وتەی خۆیان بەهۆی کۆبوونەوەی حزبییەوە نەیانتوانیوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن".