ناس کورد-
ئهمڕۆ لیژنهی باڵای رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان كۆببێتهوه و چاوەڕواندەکرێت چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵ یەکلایی بکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بە میدیاى سەر بە سەرۆکى حکومەتى راگەیاند "ئهمڕۆ لیژنهكه كۆدهبێتهوه و ههڵسهنگاندن بۆ راپۆرتهكانی تایبهت به رهوشی تهندروستی و خوێندن دهكات".
وتیشى "له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی لیژنهكهدا، چارهنووسی خوێندنی ئهمساڵ تاووتوێ دهكرێت".
لەکۆتایی شوباتى رابردووەوە و بەهۆى هەڵکشانى ئامارى کۆرۆناوە خوێندنى پۆلە ناکۆتاکان هەڵپەسێردراوە و بەشێوەى ئەلیکترۆنى خوێندن بەردەوامە، بەڵام سیستەمى ئەلیکترۆنى روبەڕووى ناڕەزایی بووەتەوە، ئەوەش پەروەردەى ناچارکردووە پێشنیازى کردنەوەى قوتابخانەکان ئامادە بکات.
ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رۆژى یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پێشنیاز هەیە بۆ کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان، بەشێوەى دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا و بەتەناوب، بەڵام لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا بڕیارى کۆتایی لەسەر دەدات.
وتیشى "پێشنیازەکان رادەستى لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا دەکرێن کە لەم هەفتەیەدا کۆدەبێتەوە، بەئەگەرێکى زۆرەوە خوێندن دەکرێتەوە، بەڵام ئەوەش پەیوەستە بەوەى پەروەردە مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکات".
ئاسۆ حەوێزى رونیکردەوە، مەرجەکانیان ئەوەیە ژمارەى خوێندکاران لەهەر پۆلێکدا بۆ ١٥-٢٠ خوێندکار کەمبکرێتەوە، رێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزى و بەستنى ماسک جێبەجێبکرێت.