ناس کورد-
کونسوڵخانەى ئەمریکا لەهەولێر بە پشتبەستن بە سەنتەرێکى توێژینەوە رایگەیاند، تا ساڵى 2040 ئیسلام دەبێتە دووەم گەورەترین ئاین لەئەمریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کونسوڵخانەکە لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیسلام سێیەم گەورەترین ئایینە لە ڕووی ژمارەی شوێنکەوتووانەوە و بە پێی (سەنتەری توێژینەوەی پیو)یش دەبێتە دووەم گەورەترین تا ساڵی 2040".
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمەش واتە گرنگە کە ئەمریکییە مسوڵمانەکان دەنگ و ڕەنگیان هەبێت لە فیلم و سەر تەلەفزیۆن و سەر شانۆکان.
کونسوڵخانەى ئەمریکا لەهەولێر دەڵێت، لە بوارە تەرفیهیەکاندا هەر لە نماییشەکانی بڕۆدوەیەوە بیگرە تا دەگاتە بەرهەمەکانی هۆلیۆد، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و دەرهێنەر و ئەکتەرە کۆمیدیە مسوڵمانەکانی ئەمریکا ڕاستەقینانەتر ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە ڕوو.