گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕکردنەوەی‌ فۆرمی‌ هەژارى لەسلێمانى راگیرا

2021.04.28 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
پڕکردنەوەی‌ فۆرمی‌ هەژارى لەسلێمانى راگیرا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ داوا لە هاوڵاتییان دەکات سەردانیان نەکەن بۆ پڕکردنەوەی‌ فۆرمی‌ هەژارى، بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە سەردانى فەرمانگەکانى نەکەن بۆ پڕکردنەوەی‌ فۆرمی‌ (هەژاریی‌)، لە پێناو پاراستنی‌ هاووڵاتیان و کارمەندان لە پەتای‌ کۆرۆنا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی‌ بوونی‌ هەر بڕیارو ڕێنماییەک لەڕێگەی وێبسایتی فەرمیان لە ئینتەرنێت ئاگاداریان دەکەنەوە.