گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە.. ’’دوا ژمارەکانی بودجە’’ تاوتوێدەکات

2021.04.28 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە.. ’’دوا ژمارەکانی بودجە’’ تاوتوێدەکات

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و چەند تەوەرێک تاوتوێدەکات، لەناویاندا "دوا ژمارەکانى" پڕۆژەى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا پرێزنتەیشنێک سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ تاوتوێدەکرێت، لەگەڵ خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە دەخرێنەڕوو بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران:

 

١. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (ڕێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).

 

٢. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.

 

٣. خستنەڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).