ناس کورد-
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچێک و دواتر بەزیندوویی فڕێیانداوەتە ناو خاشاک و پاشماوەى پزیشکییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەفرەزەکانى بەرێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى تاوان لەبەغدا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە رفاندنى کچێکى تەمەن 13 ساڵان و فڕێدانى لەناو خۆڵ و پاشماوەى پزیشکیدا لەکاتێکدا هێشتا زیندوو بووە.
رونیشکردووەتەوە، دواى وەرگرتنى ئیفادەى تاوانلێکراوەکە دەرکەوتووە کە دوو کەس دەستدرێژیان کردووەتە سەرى و دواتر لێیانداوە و لەناو خاشاک و پاشماوەى پزیشکیدا فڕێیانداوە و گومانى ئەوەیان کردووە گیانى لەدەستدابێت.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، رێوشوێنە یاساییەکان دژى ئەو دوو تۆمەتبارە گیراوەتەبەر و رەوانەى دادگا کراون بۆ ئەوەى سزاى خۆیان وەربگرن.