گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەرفەتى ساختەکاریی’’ ..لیژنەى یاسایی ’’سێ بۆشایی’’ یاساى هەڵبژاردنەکان دیاریدەکات

2021.04.28 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
’’دەرفەتى ساختەکاریی’’ ..لیژنەى یاسایی ’’سێ بۆشایی’’ یاساى هەڵبژاردنەکان دیاریدەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، یاسایى هەڵبژاردنەکانى عێراق چەندین بۆشایى گەورەى تێدایە کە دەرفەتى ئەنجامدان و دووبارەکردنەوەى ساختەکارییەکان دەڕەخسێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح، بەهار مەحمود ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق (28ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، یاسایى هەڵبژاردانەکان چەندین بۆشایى تێدایە، یەکەمیان ئەوەیە سیستمى هەڵبژاردنەکان لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاندا دەگونجێت نەک لەگەڵ ئەنجومەنى نوێنەران و گەرچى ئەو یاسایەش ڕێگە بە کاندیدى سەربەخۆ بۆ پەرلەمان دەدات بەڵام گەرەنتى سەرکەوتنیشى تێدا نەکراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بۆشاییەکى تر ئەوەیە، بەکارهێنانى کارتى بایۆمەترى بۆ دەنگدان یەکلایى نەکردووەتەوە بەڵام کۆمسیۆن هەوڵدەدات لەئێستادا ئەوە بسەپێنیت و یاساکە تەنها بەکارهێنانى ئەو کارتەى پەیوەست نەکردووە، ئەوەش بەبۆشایەک دادەنرێت کە ئەگەرى هەیە بۆ ساختەکارى سودى لێ وەربگیردرێت و لەسەر ئەوەش ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەڵام سودى نەبووە.

 

بەوتەى بەهار مەحمود ، بۆشاییەکى ترى یاساکە ڕەهەندەکانى ژماردن و جیاکردنەوەیە بەدەست، ئەوان دەیانەوێت یەکەمجار بەئەلیکترۆنى بکرێت ئینجا بەدەست بەو مەرجەى هەردووکیان وەکو یەک دەربچن، بەڵام ڕەزامەندى لەسەر ئەوە نەدراوە.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى یاسایى پەرلەمان دەشڵێت، زۆربەى ساختەکارییەکان کە لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى 2018 دا کرا هۆکارەکەى ژماردن و جیاکردنەوەى دەنگەکان بوو بەئەلیکترۆنى و داواش دەکات میواندارێتى کۆمسیۆن بکرێت بۆ زانینى هۆکارى گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا بۆ ئەوەى بزانرێت تا چەندە متمانەپێکراوە بۆ ئەو کارە.