گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆیەکى هەرێم وادەى کۆتایی هاتنى خوێندنى ئەمساڵى دیاریکرد

2021.04.28 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆیەکى هەرێم وادەى کۆتایی هاتنى خوێندنى ئەمساڵى دیاریکرد

ناس کورد-

 

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى رایگەیاند، دوو مانگى دیکە کۆتایی بە پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ دەهێنن، دواى ئەوەى تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.ڕەزا حەسەن ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند "لە 25-5 وە وەکو هەموو ساڵێک دەستدەکرێت بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ هەتا ناوەڕاستی مانگی شەش، لەدوای ناوەڕاستی مانگی شەشەوە خولی دووەمیش لەدوای هەفتەیەک ئەنجامدەدرێت و لە 1-7 یش ئێمە کۆتایی بە پرۆسەی خوێندن دێنیین وەکو ساڵانی ڕابردوو."

 

لەبارەى دانانى مەرجى نوێ بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، د.ڕەزا حەسەن وتى" تائێستا هیچ مەرجێکی تازە دانەنراوە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی دوانزە لەزانکۆ دانەنراوە، لیژنەی قبوڵی ناوەندی هەیە بۆیە دەبێت ئەوان بڕیاری لێبدەن."

 

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى دەشڵێت،  یەکێک لەکارەکانیان بۆ داهاتوو ئەوە دەبێت کە ڕەنگە ئیتر لە خوێندنی باڵاوە دەست پێبکەن سیستەمی خوێندن بەرەو ئەوە بەرین هەندێکی بەشێوەی ئۆنلاین بێت.