گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بنەماڵەی شڤان سەعید دەنگۆیەک ڕەتدەکەنەوە؛ تەندروستیی خراپە

2021.04.27 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
بنەماڵەی شڤان سەعید دەنگۆیەک ڕەتدەکەنەوە؛ تەندروستیی خراپە

ناس کورد-

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بنەماڵەی مامۆستا شڤان سەعید، کە یەکێکە لە سزادراوانی بادینان ڕایانگەیاند، ھەواڵی خۆ کاندیکردنی ناوبراو لە زیندان دورە لە راستی و رەتیدەکەنەوە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، کوڕەکەیان نەخۆشە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئازادکردنییەتی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بنەماڵەی مامۆستا شڤان سەعید، یەکێک لە سزادراوانی بادینان (سێشەممە 27ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "مامۆستا شڤان سەعید بەرۆشکێ کە زیاتر لە شەش مانگە رفێنراوە و لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ لەدادگایەکی نا عادیل دا بە سزای شەش سال زیندانی لەگەڵ ھاورێکانی سزادران، دوای ئەم بریارە لە رێککەوتی ٢٠/٤/٢٠٢١ لە لایەن حزبێک بەناوی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە راگەیاندراوێکدا رایانگەیاند، لەگەل مامۆستا شڤان قسەمان کردوە و رازی بوە لەسەر خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەنجۆمەنی نوێنەرانی عێراق." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمە وەکو بنەماڵەی مامۆستا شڤان ئەم ھەوالە رەتیدەکەینەوە کە خۆی کاندیدبکات و ھیچ پەیوەندیەکی بەم لایەن و بابەتەوە نیە و ئەم ھەنگاوە لەبەرژەوەندی کورەکەماندا نیە و خزمەت بە کەیسەکە ناکات." 

 

ڕوونیشیانکردووەتەوە، " ئەمرۆ رێککەوتی ٢٧/٤/٢٠٢١ لە دوایین پەیوەندیدا لەگەڵ ئێمە ناوبراو ئاماژەی بەم بابەتە نەکردوە، ئەو ئێستا لە زینداندا نەخوشە و لە ئێستادا ھەموو ھەولێکمان تەنیا بۆ ئازادکردنیەتی، کە ئەم زیندانیانە خاوەن خەباتێکی مەدەنین نەک بە تەمای پۆست و خۆ کاندیدکردن کە مافی رەوای خۆشیانە، بەڵام دوای ئازادبونی خۆی بریاری سیاسی خۆی دەدات." 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لێرەوە دوادەکەین کەیسی زیندانیانی بادینان نەکرێتە ماددەیەک بۆ توڵە و شەڕی سیاسی، ھەروەھا سوپاسی ھەموو خەلکی کوردستان، ھێزە سیاسیەکان، نەتەوە یەکگرتوەکا، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ولاتان دەکەین لە ھەرێم و عێراق کە ھاوخەم و ھاکارمانن، داواش لە دادگای تەمییز دەکەین پێداچۆنەوەیەکی یاساییانە بکات و ئەم چالاکوان و رۆژنامەنوسانە ئازادبکات، چۆنکە بۆ ھەموو لایەک ئاشکرا بوە ئەم زیندانیانە بێ تاوانن و ئەم بریارە ناعادیلەی دراوە سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەکات."

 

لەماوەی ڕابردوودا، لە ڕاگەیەنراوێکدا هاوپەیمانیی نیشتیمانی ڕایگەیاند، "سەرۆکی حزبەکە لەگەڵ مامۆستا شڤان سەعید قسەی کردووە و ئەگەر پێداچوونەوە بە کەیسەکەیدا بکرێت، مامۆستا شڤان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکات."